بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا سوپای تورکیا دەیان گوللە ھاوەنی گرتە گوندەکانی « دەقنە» و «بیلونە» ھەڵکەوتوو لە گردپەڕی باکووری پارێزگای حەڵەب.
زێشتا ڕاپۆرتێک لە بارە زیان و ژمارەی شیمانەیی قوربانیانی ئەم ھێرش و دەست درێژکارییە تازەیەی تورکیا لە خاکی سووریادا بڵاو نەبووەتەوە.
تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستییەکانی سەقامگرتووی سووریایە. سوپای تورکیا لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو گەلێک جار لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان بنکەکانی سوپاو ژێرخانەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.
لە ئێستادا ھێنێک لە ناوچەکانی سووریا لە باکووری ئەم ڵاتە لەژێر ڕکێفی تورکیا تیرۆریستە ھاوپەیمانەکانیەتی. دەست درێژکارییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ ئیدانەکردنی بەربڵای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.